تێنس

به‌هۆی ستایشی رۆناڵدۆ و یانه‌كه‌ی، نه‌سر رێزی له‌ ئه‌لكاراز ده‌گرێت

یاریگا-

یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی رێزی له‌ یاریزانی تێنسی  ئیسپانی ئه‌لكاراز ده‌گرێت.

دوای ئه‌وه‌ی  ئەلکاراز ستایشی رۆناڵدۆ و یانه‌ی نه‌سڕی  كرد، یانه‌كه‌ دوای ئه‌نجامدانی جامی وه‌رزی ریاز له‌ نێوان جۆكۆڤیچی سڕبی و ئه‌لكارازی ئیسپانی رێزی له‌ یاریزانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ ده‌گرێت.

یانەی نه‌سر درێسێكی پێشكه‌شی یاریزانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ كرد، ژمارە 1ی یانه‌كه‌ی لەسەر بوو.

ئێوارەی دوێنێ ئەلکاراز، له‌ جامی وه‌رزی ریاز كه‌ 40 هه‌زار هانده‌ر ئاماده‌بوو، به‌رامبه‌ر جۆكۆڤیچ یاریكرد، بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمه‌له‌یه‌ك، سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یاریزانه‌ سڕبیه‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا.

ئەلکاراز پێش یاریه‌كه‌ بۆ مێدیاكان گوتی، زۆرم لەبارەی ریازەوە نەدەزانی، تەنها شتێک کە لەم شارەدا دەیزانم یانەی نەسرە، ئەمەش بەهۆی بوونی سەرکردەیەک لە تیپەکە، بە دڵنیاییەوە ئەویش کریستیانۆ رۆناڵدۆیە، هەروەها من بینەرێکی باشی یاری تۆپی پێ نیم ، بەڵام بەهۆی کریستیانۆوە سەیری دەکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button