ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بێرناردۆ سیلڤا دەگەڕێتەوە بێنفیکا؟

هۆکارەکەی رووندەکاتەوە...

یاریگا –

بێرناردۆ سیلڤا بەدووری دەزانێت ئێستا بێنفیکا بتوانێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.

بێرناردۆی تەمەن 29 ساڵان لە هاوینی 2026 گڕێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتایی دێت، هەر لە ئێستاوە ناوی بە چەند یانەیەکی جیاواز بەستراوەتەوە، کە یەکێک لەو یانانە بێنفیکای پۆرتوگالییە.

ئەستێتر پۆرتوگالییەکە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی ئابۆلا بەهۆی نا هاوسەنگی دۆخی دارایی یانەکانی پۆرتوگال و یانەکانی خولەکانی دیکە، بەدووری دەزانێت بتوانێت لەم کاتەدا بگەڕێتەوە یانەیەکی وڵاتەکەی.

لە گرێبەستدا پرسگەلێک هەیە پێویستە رێزیان لێبگرین، با کردەیی بین، تۆپی پێی پۆرتوگال لەڕوویی دارایی ناتوانێت رکابەری ئینگڵتەڕا یاخود ئیسپانیا تەنانەت ئەڵمانیا و فەڕەنسا بکات.

بۆ نمونە ئێستا بمەوێت بچمە بێنفیکا، مانچێستەر سیتی داوای پارەیەکی زۆر دەکات، کە دوایین جار نرخی گواستنەوەم 50 ملیۆن یۆرۆ بوو، هیچ یانەیەکی پۆرتوگالیش ئامادە نییە لە گواستنەوەی یاریزانێک ئەو بڕە پارەیە خەرجبکات.

سەرەڕای ئەو لێدوانانە، سیلڤا بەشێوەیەکی یەکجارەکی دەرگای گەڕانەوەی بۆ خولی نیشتیمانەکەی دانەخست و ئەگەرێکی بۆ گەڕانەوە بۆ خولەکە هێشتەوە.

سەرەڕای ئەوە هێشتا ئەگەری هەیە بگەڕێمەوە پۆرتوگال، بەڵام ئەمە دەکرێت لەدوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەم لەگەڵ یانەکەمدا رووبدات.

سیلڤا لە هاوینی 2017 بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆی فەڕەنسییەوە پەیوەندیکرد بە مانچێستەر سیتی، بە درێسی یانە ئینگلیزییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 328 یاری کردووە، 60 گۆڵی کردووە و 62 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، پێنج نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، چوار نازناوی جامی کاراباو، دوو نازناوی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و دوو نازناوی جامی قەڵغانی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button