ئینگلتەراگرنگترین

یونای ئێمری: دەرفەتێکی گەورەمان لەدەستدا

''نیوەی وەرزە و لە پلەیەکی زۆر باشداین''

یاریگا –

یونای ئێمری، بەڕێوەبەری هونەری ئاستۆن ڤیلا دان بەلەدەستدانی ”دەرفەتێکی گەورە” بەرەو پێشەنگایەتی پرێمەرلیگ دەنێت.

لە یاری شەوی رابردووی ڤیلا بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، دوو گۆڵ لە پێشەوە بوو، بەڵام مان یونایتد ریمۆنتادای کرد و ئەنجامەکەی بۆ 3-2 گۆڕی.

ڤیلا لە پلەی سێیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ دێت، لەدەستدانی سێ خاڵی یارییەکە، لە لیڤەرپوولی پێشەنگداری دوورخستەوە.

ئێمری لە دوای یارییەکە رایگەیاند

لە نیوەی وەرزداین و تاوەکو ئێستا ئاستێکی زۆر سەرسووڕهێنەرمان پێشکەشکردووە. ئەمشەو دەرفەتێکی گەورەمان بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە لەدەستدا. دوای پێشکەشکردنی 60 خولەکی زۆر باش.

ئێمری لە دوای گۆڕانکارییە ریشەییەکانی ستێڤن جێرارد لە ئاستۆن ڤیلا، توانی پەرە بە گۆڕانکارییەکان بدات و ئێستا ڤیلانز بووەتە یانەیەکی خاوەن قسە لە پرێمەرلیگ. یونای داوای کاردانەوەی خێرای یاریزانانەکانی دەکات

یاریزانان نیگەرانن، بەڵام کاردانەوەمان لە بەرامبەر بێرنلی دەبێت، دەبێ رووبەڕووی ئەنجامی ئەمشەومان ببینەوە. زۆر گرنگە ئاستی بەهێزی خۆمان پێشکەش بکەینەوە. هەروەک چۆن هاندەران لێمان راهاتوون. دەبێ لەسەر ئاستی دەروونی و جەستەیی بگەڕێینەوە ئاستی خۆمان.

شەممەی داهاتوو ئاستۆن ڤیلا لە ڤیلا پارک میوانداری بێرنلی خاوەن پلەی نۆزدەم دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button