ئینگلتەراگرنگترین

کڵۆپ: تەنیا ئەوەی سەیری یاری نەکردبێت، گۆڵەکەی ئیلیەت رەتدەکاتەوە

''نازانم تاوەکو کەی شیکردنەوەی دروست بۆ یاساکان ناکەن''

یاریگا –

یورگن کڵۆپ، بەڕێوەبەری هونەری لیڤەرپوول رەخنەی توند لە بڕیاری ناوبژیوان بۆ رەتکردنەوەی گۆڵی هارڤی ئیلیەت دەگرێت.

لە یاری شەوی رابردووی نێوان لیڤەرپوول و بێرنلیدا، هارڤی ئیلیەت لە گێمی دووەمدا گۆڵێکی کرد، بەڵام پۆڵ تێرنی، ناوبژیوانی یارییەکە دوای گەڕانەوەی بۆ ڤار، گۆڵەکەی بە بیانووی ئۆفساید رەتکردەوە.

هەرچەندە ئیلیۆت ئۆفساید نەبوو، بەڵکو محەمەد سەڵاح لە زۆنی ئۆفسایددا بوو، بەڵام بڕیارەکەی ناوبژیوان پێچەوانەی پێشبینییەکان بوو، گۆڵەکەی رەتکردەوە، بە بیانووی وەستانی سەڵاح لە بەردەم گۆڵپارێزدا و کەمکردنەوەی مەودای بینینی تۆپەکە.

کڵۆپ لە دوای یارییەکە بە ئەمازۆن پڕایمی راگەیاند، تەنیا ئەوەی سەیری یاری تۆپی پێی نەکردبێت، ئەمە بە گۆڵ هەژمار ناکات.

تەنیا ئەوەی سەیری تۆپی پێی نەکردبێت، ئەم گۆڵە دەکاتە ئۆفساید. بەڕاستی سەیرە، بۆ ماوەی پێنج خولەک سەیری رووداوی یارییەکەی کرد، لە کۆتاییدا کردی بە ئۆفساید. کاتێک ڤار داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکە دەکات، تەنیا ئەگەر یۆپی پێت نەکردبێت، ئەم رووداوە روودەدات. وەک ئەوەیە بچیت پەرتووکی ئۆفساید بهێنێت و بڵێیت ‘یاساکانی ئۆفساید لە پەڕی حەفتەم..هتد’ کەسێک لە نێوان هارڤی (ئیلیەت) و گۆڵپارێزدا یە، بەڵام دۆخێکی گاڵتەجاڕییە.

کڵۆپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، داوای لە ناوبژیوانان کرد، وردتر بڕیار بدەن.

لە دوای تەواوبوونی یارییەکان، چەندین رووداوی جیاواز هەن، دەکرێت شەنوکەو بکرێن. ئەگەر بە دیدگایەکی تۆپی پێ سەیر بکرێت، ئەوا زۆر روونە، هەرچەندە پێویستیمان بە ناوبژیوانانە، بەڵام دەبێ ناوبژیوانان بە دروستی یاساکان شیبکەنەوە. ئەگەر ئەم گۆڵە لە ئێمە کرابایە، ئەوا دەمگوت گۆڵێکی تەواوە.

لیڤەرپوول بە ئەنجامی 2-0 لە بێرنلی بردەوە. هەریەکە لە داروین نونێز و دیۆگۆ جۆتا گۆڵەکانیان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button