ئەفریقا

راهێنەری سەنیگال دۆخێکی دارایی سەخت بەڕێ دەکات

پاڵەوانی کیشوەرەکەن و بە دۆخێکی ناهەمواردا گوزەر دەکەن

یاریگا –

راهێنەر و دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی سەنیگال بە دۆخێکی سەختی بێ مووچەییدا گوزەر دەکەن و پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقایش لە دەرگایە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەفریقا، ئالیۆ سیسێ و ستافەکەی ماوەی شەش مانگە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە و لە دۆخێکی ناهەمواردان پێش دەستپێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کە بریارە 13ی مانگی داهاتوو لە کۆتی دی ڤوار دەست پێ بکات.


لە دوو وەشانی رابردوودا لە ساڵەکانی 2019 و 2021 سەنیگال بە راهێنەرایەتی سیسێ گەشتە یاریی کۆتایی و لەوەی دواییندا بوون بە پاڵەوان لەسەر حیسابی هەڵبژاردەی میسڕ.
بۆ وەشانی دادێ، شێرەکانی تیرانگا کەوتوونەتە کۆمەڵەی کامیرۆن و گینیا و گامبیاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button