ئه‌مریکاگرنگترین

بۆچی بەڕازیل لە مۆندیال بێ بەش دەکرێت؟

سیاسەت لای فیفا هێلی سوورە

یاریگا

پرسی سڕکردنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل زۆر جدییە و ئەگەر بەرپرسانی تۆپی پێی ئەم وڵاتە هیچ نەکەن، فیفا هەموو جۆرە چاڵاکیەکیان لێ قەدەغە دەکات.

ئاژانسی ئاسۆشیتدپرێس بڵاویکردەوە، فیفا  فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیلی ئاگادار کردووەتەوە، دوور نیو هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و هەروەها سەرجەم یانەکانیان لە هەموو پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتییەکان بێ بەش بکرێن.

هۆکاری هۆشدارییەکەی فیفا تێوەگلانی دامەزراوەکانی دیکەیە لە بواری تۆپی پێ، لەبەر ئەوەی هیچ دامەزراوەیەکی حکومی و سیاسی، بۆی نیە لە هیچ وڵاتێک، دەستوەردان لە کاروباری وەرزشی بکات.

دادگایەک لە شاری ڕیۆ هەستاوە بە دوورخستنەوەی ئێدناڵدۆ ڕۆدریگێز، سەرۆکی تۆپی پێ بەڕازیل، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی فیفا دەستبەجێ کاردانەوەی هەبێت و هەڕەشە لە بەڕازیلییەکان بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە. ئەگەر سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل لەلایەن ئەم دادگایەوە لە کارەکەی دوورخرابێتەوە، ئەوا چیتر هەڵبژاردەی نیشتمانی ئەو وڵاتە و یانەکانی بەڕازیل مافی بەشداریکردنیان لە هیچ پاڵەوانتیەکی نێودەوڵەتیدا نابێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button