ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد 45 ساڵە لە یاریگای خۆی نەدۆڕاوە

یاریگا

مانچێستەر یونایتد لە گەڕی نۆزدەی پرێمەرلیگ ناسراو بە بۆکسینگ دەی لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ئاستۆن ڤیلا دەبێتەوە.

شەیتانە سوورەکان ئامارێکی باشیان لە بۆکسینگ دەی هەیە، ئەو یانەیە ماوەیەکی زۆرە لەم بەروارانەدا لە یاریگای خۆی تووشی دۆڕان نەبووە.

ماڵپەری ئۆپتا تایبەت بە داتا و ئاماری وەرزشی بڵاویکردەوە، مانچێستەر یونایتد لە وەرزی 1978/79 بە دواوە، لە یاریگای خۆی لە ڕۆژی بۆکسینگ دەی نەدۆڕاوە، دوایینجار بە ئەنجامی 1-3  بەرامبەر لیڤەرپوول دۆڕا.

لە ماوەی 45 وەرزی رابردوو، شەیتانە سوورەکان لە 19 یاریی بۆکسینگ دەی  16 یاری لە یاریگای خۆی براوە بووە، هەروەها لە 3 یاریی بەرامبەر بووە.

لە مێژووی خولی ئینگلیزی، مانچێستەر یونایتد 53 بردنەوە و ئەستۆن ڤێلا 46 بردنەوەیان لە بۆکسینگ دەی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button