ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

ئەلێکسز سانچێز لە سعوودییەوە داواکراوە

یانەی ئیتیحادی سعوودی پرسیاری نرخی ئەلێکس سانچێزی لە ئینتەرمیلان کردووە.

هێرشبەرە بە ئەزموونە چیلییەکە هاوینی رابردوو بێ بەرامبەر گەڕایەوە ئینتەر و پێشتر لە نێوان 2019 تاوەکو 2022 یاری بۆ کردبوون.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا مارسێلۆ گالاردۆی راهێنەری تازەی ئیتیحاد دەیەوێت سوود لە ئەزموونی یاریزانە 35 ساڵەکە وەربگرێت. سەرچاوەکە دەڵێت ئینتەر خۆی لە هەوڵدایە یەکێک لە هێرشبەرەکانی بەڕێ بکات بەهۆی ئەوەی ئارناتۆڤیج و سانچێز سوودێکی ئەوتۆ بە یانەکە ناگەینن وەکو جێگرەوەی تورام و لاوتارۆ.

بژاردەی یەکەمی ئینتەر بۆ هێرشبەری یەدەگ مەهدی تەرمی هێرشبەری پۆرتۆیە کە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button