ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئیسکۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ بێتیس نوێدەکاتەوە

گرێبەستێکی درێژخایەن...

یاریگا –

ئیسکۆی ئیسپانی گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵ یانەی ریال بێتیس واژۆ دەکات.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئیسکۆ رەزامەندی دەربڕیووە بە واژۆکردنی گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵ یانەی ریال بێتیس، گرێبەستە نوێیەکەش تا هاوینی ساڵی 2027 دەبێت.

یاریزانە ئیسپانییەکە لە هاوینی 2022 بە گرێبەستێکی ئازاد لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە سێڤییا کردم بەڵام دوای تەنیا 6 مانگ لە یاریکردن بۆ ئەو یانەیە گرێبەستەکەی هەڵوەشێنرایەوە.

پاش بەسەربردنی 8 مانگ لە بێ یانەیی، یاریزانەکە لەم هاوینە بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە ریال بێتیس کرد، لەم وەرزەش یاریزانەکە ئاستێکی سەرسوڕهێنەری لەگەڵ بێتیس پێشکەشکردووە.

لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 23 یاری بۆ یانەکەی کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵیشی درووستکردووە، لە زۆرینەی یارییەکانیش خەڵاتی باشترین یاریزانی پێدراوە. هەر بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی، بێتیس بڕیاریدا گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵدا واژۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button