ئیسپانیا

بارسێلۆنا لەڕووی ئامارەوە پێش ریال مەدرید کەوت

باشترین یانەکانی لالیگا بۆ ساڵی 2023

یاریگا –

بارسێلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید لەڕووی کۆ کردنەوەی خاڵ و گۆڵ کردنەوە باشترین تیپەکانی لالیگا بۆ ساڵی 2023 بوون، ریال مەدریدیش نەیتوانی لەم دوو ریزبەندییەدا پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.

ساڵی 2023 بە پێشەنگی ریال مەدرید لە لالیگا کۆتایی هات، بەڵام ئەم تیپە نە لە رووی گۆڵ و نە لە رووی خاڵەوە باشترین تیپی لالیگا نەبوو. لە راستیدا بارسێلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید لەریال باشتر بوون.

بارسێلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید زۆرترین خاڵیان لە ساڵی2023 بەدەستهێناوە. هەردوو یانە 88 خاڵیان بەدەستهێنا بەڵام لەبەر ئەوەی بارسێلۆنا توانی ناسناوی لالیگا بەدەستبهێنێت، پلەی یەکەمی بەدەست هێنا. ریال مەدرید لە ساڵی 2023 توانی 85 خاڵ بەدەست بهێنێت، جیرۆناش بە کۆکردنەوەی 77 خاڵ لە پلەی چوارەم جێگیر بوو. لەم وەرزەدا جیرۆنا توانی دوای 18 یاری 45 خاڵ بەدەستبهێنێت، ئەمەش لە مێژووی یانەکەدا بێ وێنەیە.

لە تۆمارکردنی گۆڵدا ئەوە ئەتلەتیکۆ مەدرید بوو کە لە ساڵی 2023دا لە هەموو تیپەکان باشتر بوو. بەو گۆڵەی کە شەوی رابردوو مارکۆس لۆرێنتی بەرامبەر سێڤیا تۆماریکرد، ژمارەی گۆڵەکانی ئەم تیپە لە 40 یاریدا گەیشتە 83 گۆڵ. ریال مەدرید بە 79 گۆڵ و جیرۆنا بە 78 گۆڵ پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنا. بارسێلۆناش بە کردنی 70 گۆڵ و ڤیاریال 68 گۆڵی پلەکانی تریان بەدەست هێنا.

ئاماری یانەکانی لالیگا بۆ ساڵی 2023

 

بابەتی زیاتر

Back to top button