ئینگلتەراجیهان

دانانی لۆگۆی جامی جیهانی یانەکان لەسەر درێسی مان سیتی گڕ لە هاندەرانی لیڤەرپوڵ بەردەدات

دەڵێن ڕقەبەرێتی لەگەڵ یانەکەیاندا دەکرێت

یاریگا –

شەوی رابردوو مان سیتی توانی بە ئاست و ئەنجام 4-0 لە فلۆمینێنسی بەرازیلی بباتەوە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیاندا ببنە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان.

دەست گەیشتن بەو جامە، لەلایەک خۆشیی و شادیی خستە نێو دڵی هاندەرانی سیتیزنس و، لە لایەکیش گڕی لە هاندەرانی لیڤەرپول بەردا بەوەی هەمان هاسۆزیی بۆ یانەکانیتری ئینگلتەرا پیشان دەدرێت، بۆ یانەکەی ئەوان پیشان نادرێت.

تووڕەیی هاندەرانی رێدز کە سۆشیاڵ میدیاکانی تەنیوە، دەوای ئەوە هات کە ڕێگە درا مان سیتی لۆگۆی جامەکە بخاتە سەر درێسەکانیان بۆ سەرجەم ئەو یاریانەی لەم وەرزەی پریمەرلیگ ماویانە.

هەر یانەیەک دەبێتە پاڵەوانی جامی جیهانیی یانەکان، دەتوانێت لۆگۆکە بخاتە سەر درێسەکانیان تا ئاشکرابوونی یانەیەکیتر وەک پاڵەوان.

یاساکانی پریمەرلیگ ئەم مافەیان نەدا بە لیڤەرپول کاتێک ساڵی 2019 لە فلامینگۆیان بردەوە بە بەهانەی گۆڕینی یاساکەوە لە ئینگلتەرا. بەڵام ساڵی دواتر واتا لە 2020  کە دەیانتوانی لۆگۆکە دابنێن، دیسان یاسای نوێ دەرچوو بەوەی لە میانی بەرێوەچوونی یارییەکاندا نابێت لۆگۆی نوێ دابنرێت. ساڵی پاش ئەوە کە چێڵسی بوو بە پاڵەوان، ڕێگەیان دا بە بلووز بۆ ئەو مەبەستە. تا کار گەشتتووەتە ئەوەی هاندەرە تووڕەکانی لیڤەرپوول بە ئاشکرا پریمەرلیگ تۆمەتبار بکەن بەوەی لایەنگیری مان سیتی دەکات و بە ئەنقەست یاساکەی لەو ماوەیەدا گۆڕیوە.

 

سیتی و بەرزکردنەوەی جامەکە

بابەتی زیاتر

Back to top button