جیهان

بەیاننامەی فەرمی فیفا: لە داهاتوودا بەردەوام دەبین لەسەر بنەما بەنرخەکانمان

یاریگا

وەک چاوەڕوان دەکرا وەڵامی فیفا بۆ دوا بڕیاری دادگا بۆ پشگتری کردن لە پرۆژەی سوپەر لیگ، ڕوون بوو و ئەوانیش دژی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییەن.

فیفا دوای چەند کاتژمێرێک لە بڕیاریی کۆتایی دادگای باڵای ئەوروپا لەسەر سەرکەوتنی سوپەر لیگ و ئەوەی لەسەر ئەم بنەمایە یانەکان مافی خۆیانە خولی خوازراویان پێکبهێنن بەبێ دەستوەردانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و دامەزراوەکانی فیفا، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا دژایەتیکردنی خۆی بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەکی لەو شێوەیە راگەیاند

بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە سوپەر لیگی ئەوروپا سەرنجی فیفای ڕاکێشا، ئێستا فیفا شیکاری بۆ ئەم دەنگدانە دەکات و دوای هەماهەنگی لەگەڵ یوێفا و کۆنفیدراسیۆنەکانی دیکە و یەکێتییە ئەندامەکان بڕیارەکەی خۆی دەدات. بەپێی دەستووری تایبەت بە خۆمان، بڕوای پتەومان بە سروشتی وەرزش هەیە، لەوانەش پێکهاتەی هەرەمی لەسەر بنەمای شایستەیی وەرزشی و بنەماکانی هاوسەنگی کێبڕکێ و هاودەنگی دارایی. تۆپی پێ چیرۆک درێژ و سەرکەوتووی خۆی قەرزاری ئەوانەی سەرەوەیە. ئەو بنەمایانەی کە فیفا و کۆنفیدڕاڵی و کۆمەڵە ئەندامەکانی، لە داهاتوودا بەردەوام دەبن لە پێشخستنی بۆ سوودی هەموو هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان

بابەتی زیاتر

Back to top button