ئه‌وروپاجیهانیاریگا

فیفا بەیاننامەیەکی لەبارەی سوپەرلیگ بڵاوکردەوە

یاریگا –

فیفا دوای بڕیارەکەی دادگای ئەوروپا لەبارەی سوپەرلیگ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هەڵوێستی خۆی لەبارەی نوێترین پێشهاتەکان خستووەتە روو.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە :’فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ ئاگاداری بڕیاری دادگای دادی ئەوروپایە، ئەو بڕیارەی لەبارەی کۆمپانیای سوپەرلیگی ئەوروپی دراوە. فیفا بە هەماهەنگی لەگەڵ یوێفا هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکە دەکات. فیفا کار لەگەڵ ئەندامانی یەکێتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەرهێڵ دەبێت’.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە :’فیفا بڕوایەکی تەواوی بە سروشتی وەرزش و هەیکەلیەتی رێکخستنەکە هەیە کە بە شایستەیی وەرزشی، بنەماکانی رکابەری تەرازووکراو و یەکگرتوویی دارایی پاڵپشتیکراوە. تۆپی پێی بە درێژایی مێژوو قەرزاری ئەو پرەنسیپانەیە کە لە سەرەوە باسکراون. فێدراسیۆنەکان و ئەندامانی یەکێتییەکانی تۆپی پێ لە پێشخستنی و پاراستنی بەرژەوەندییەکان و هاندەرانی تۆپی پێ بەردەوام دەبێت’.

دوو ساڵ لەمەوبەر کاتێک پڕۆژەی سوپەرلیگ راگەیاندرا، فیفا و یوێفا زۆر بە زەقی و ئاشکرا دژایەتی خۆیان بۆ پڕۆژەکە راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button