جیهان

ئەرجەنتین وەکوو باشترین هەڵبژاردەی 2023ی جیهان هەڵبژێردرا

یاریگا –

دوایین ریزبەندی ساڵی 2023 راگەیەندرا و ئەرجەنتین لە پلەی یەکەمدا مایەوە.

هەفتەیەک بەر لە کۆتایی ساڵ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی دوایین ریزبەندی هەڵبژاردەکانی بە بێ بەڕێوە چوونی یارییەکانی فیفادێی راگەیاند.

بەم شێوەیە، لەگەڵ داگیرکردنی پلەی یەکەم لەلایەن ئەرجەنتینەوە، تانگۆ وەکوو باشترین هەڵبژاردەی جیهانی ساڵی 2023 کۆتایی بەم ساڵە دەهێنێت. ئەرجەنتین کە لە یاری کۆتایی جامی جیهانی قەتەر بەرامبەر فەڕانسا سەرکەوتنی بەدەست هێنا، بە نزیکەی دە خاڵی لەپێش ئەم هەڵبژاردەیەوە دێت و تا یۆرۆی 2024 بەم شێوەیە دەمێنێتەوە، بەڵام رەنگە پاڵەوانی یۆرۆ بتوانێت ببێتە خاوەنی تاج و تەختی هاوڕێکانی لیۆنێل مێسی.

ریزبەندی فیفا بۆ هەڵبژاردەکانی جیهان

سێ هەڵبژاردەی ئەوروپی فەرەنسا و ئینگلتەرا و بەلجیکا لە سەرووی بەرازیلەوەن. هەروەها هۆڵەندا و ئیسپانیا و پورتوگال و ئیتاڵیا و کرواتیا لە خشتەی 10 تیپی یەکەمی جیهانەوە دێن، بەجۆرێک بۆشاییە گەورەکە بە ئامادە نەبوونی ئەڵمانیا بەدی دەکرێت.

کۆڵۆمبیا تاکە هەڵبژاردەیە لە نێو 20 هەڵبژاردەی سەرەکی جیهان کە پلەیەک بەرزبووەتەوە و جێگەی مەکسیکی گرتووەتەوە. هەروەها مەغریب باشترین هەڵبژاردەی ئەفریقایە بەجێگیر بوونی لە پلەی 14، ئەڵمانیاش پلەی 16ی جیهانی گرتووە.

ریزبەندی داهاتووی فیفا بڕیارە لە مانگی شوبات دوای یارییە نیشتمانییەکان رابگەیەنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button