ئیسپانیا

گرێبەستی دی ماریا تا ٢٠١٨ نوێ کرایەوە

یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیال مەدرید ئانخێل دی ماریا گرێبەستەکەی تا هاوینی ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی لالیگا نوێ کردەوە.

دی ماریا بەر لە دوو ساڵ لە یانەی بێفیکاـی پۆرتوگالی گوێزرایەوە بۆ مەدرید و گرێبەستی یەکەمی لە ساڵی ٢٠١٦ بەسەر دەچوو بەڵام بە هۆی پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لە وەرزی ڕابردوو و تۆمار کردنی حەوت گۆڵ و دروست کردنی ١٦ گۆڵ ئەوا گرێبەستی یاریزانی نێونەتەوەیی ئەڕجەنتینی نوێ کرایەوە.

یاریزانی تەمەن ٢٤ ساڵان لە لێدوانێکیدا ووتی :

خەونێکی خۆم تەواو کرد کە خەونی مناڵیم بوو،من زۆر دڵخۆشم لێرە و درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەم دەرفەتی ئەوەم پێ دەدا زیاتر لە ڕیال مەدرید بەردەوام بم و گەشەی زیاتر بکەم.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close