ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە

بەڕێوبەری کارەکانی یەکلایی کردەوە

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە و یانەکەی جێناهێڵیت.

پینی زەهاوی، بریکاری کارەکانی لیڤاندۆڤسکی، دوێنێ سێشەممە لە شاری بارسێلۆنا بینرا، هەر لەوێ چارەنووسی ئەستێرە پۆڵەندییەکەی یەکلایی کردەوە و مانەوە ئەو یاریزانەی لە ریزەکانی یانەکەی راگەیاند.

داهاتووی لیڤاندۆڤسکی؟ بەدڵناییەوە لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە.

ئەستێرە تەمەن 35 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد.

لیڤا لە یەکەم وەرزی بە درێسی یانە کاتالۆنییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 46 یاری کرد، 33 گۆڵی کرد و 8 گۆڵیشی درووستکرد، بە 23 گۆڵ لە 34 یاری پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگاشی گرت. هەر لەو وەرزە نازناوی لالیگا و جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنا.

بەڵام لەم وەرزە ئاستی دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە، لەکۆی 20 یاری خاوەنی 9 گۆڵ و 4 ئەسیستە، ئەمەش دەنگۆی رۆیشتنی یاریزانەکەی لە یانەکەی درووستکردبوو.

بەڵام بریکاری کارەکانی سەرجەم دەنگۆکانی بەدرۆخستەوە و مانەوەی لیڤای لە یانەکەی راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button