خوله‌کانی دیکە

راهێنەری پۆرتۆ هێرش دەکاتە سەر بەڕێوبەری وەرزشی سپۆرتینگ

یاریگا –

سێرجیۆ کۆنسیساو، راهێنەری یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی بە شکستی تیپەکەی زۆر توڕە بوو و دوای یارییەکە هێرشی کردە سەر بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی سپۆرتینگ.

شەوی رابردوو یانەی پۆرتۆ لە چوارچێوەی هەفتەی چواردەهەمی خولی پۆرتوگال بەرامبەر سپۆرتینگ یاریی کرد و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام تووشی شکست بوو.

دوورخستنەوەی پێپی لە دوای شەش خولەک لە گێمی دووەمدا، ئەرکی پۆرتۆی لە یارییەکەدا قورستر کرد، هەروەها ئاستی ناوبژیوان و بڕیارەکانی چەندین جار لەلایەن ستافی تەکنیکی پۆرتۆوە رەخنەی لێگیرا، بەڵام دیسانەوە نەیتوانی یارمەتی یانەکەیان بدات تاوەکوو ریمۆنتادا بکەن.

هەر کە فیکەی کۆتایی یارییەکە لێدرا، کۆنسیساو چووە لای هوگۆ ڤیانا تاوەکوو قسە لەگەڵ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرامبەر دا بکات، بەڵام گفتوگۆکە بە شەڕ کۆتایی پێهات.

هەردوولا زۆر تووڕە بوون و دوای ئەوەی چەند قسەیەکیان کرد، قسەکانیان گۆڕا بۆ شەڕ و ئەو کەسانەی لە دەوریان بوون ناچار بوون ئەو دوو کەسە لەیەک جیا بکەنەوەتاوەکوو هیچ شتێکی خراپتریان بەسەردا نەیەت.

سێ خاڵی ئەم یارییە گرنگییەکی زۆری بۆ یەکلایی کردنەوەی پاڵەوانێتی خولی پۆرتوگالدا هەبوو و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​هەستیاریی یارییەکە دوو هێندە ببوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button