ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد چوار یاریزانی بۆ فرۆشتن داناوە

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی كار لەسەر رێكخستنەوەی ریزەكانی یانەكەی دەكات و دەیەوێت چەند یاریزانێكی بفرۆشێت.

مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتیكردنی تێن هاخی هۆڵەندی بە بارودۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت، بەوپێیەی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ماڵئاواییان كرد و نەیانتوانی بگەنە پاشكۆی یۆرۆپا لیگیش.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی دەیڵی مەیڵ جۆن مۆرتۆ سەرۆكی گواستنەوەكانی مانچێستەر یونایتد گەشتی سعودیە دەكات.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، گەشتەكەی بۆ ئەوە دەبێت چەند یاریزانێكی یانەكەی پێشكەشی یانەكانی سعودیە بكات، بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بكەن.

یاریزانەكانیش بریتین لە كارلۆس كاسێمیرۆ، رافایێل ڤاران، جەیدن سانچۆ و ئانتۆنی مارسیال.

ئەم كارەش بۆ ئەوە دەكەن كە یانەكە رزگاری دەبێت لە موچەی ئەو یاریزانانەی كە لە پلانەكانی راهێنەرەكەیاندا نین.

كاسێمیرۆ، ڤاران، سانچۆ، مارسیال

شەیتانە سورەكان بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە پلەی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێن و بە جیاوازی یانزە خاڵ لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگەوەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button