ئاسیامۆندیال

سیلڤا باس لە گواستنەوەی بۆ خولی سعودی دەکات

یاریگا

بێرناردۆ سیلڤا، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا، باس لە دەنگۆکانی پەیوەندی کردنی بە خولی رۆشنی سعودی دەکات.

ناوەڕاستکارەکەی ستیزن لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی، بەرامبەر ئۆراوا رێدی ژاپۆنی لە مۆندیالی یانەکان ئامادەبوو و گووتی

 بەبەراورد لەگەڵ ساڵێک لەمەوبەر، تۆپی پێی سعودیە پێشکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە، ئەم پێشکەوتنە بەهۆی وەبەرهێنانەکانیانەوەیە و ئەوەندەی بیستوومە ناوەستێت. لە ئێستادا سەرنجم لەسەر مان سیتییە. زۆر دڵخۆشم کە لە ئەوروپا یاریی دەکەم، پێموایە بەرزترین ئاستی تۆپی پێیە

سیلڤا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەبارەت بە مۆندیالی یانەکان دەڵێت

هەستێکی زۆر خۆشمان هەیە کە لە سعودیە بەشداری مۆندیالی یانەکان دەکەین، پێشتر هیچ یەکێک لە یاریزانەکانی مان سیتی ئەم ناسناوەی نەبردووەتەوە، هەروەها یانەکەشمان هەرگیز ناسناوەکەی نەبردووەتەوە، بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکە، سەرەتا دەبێت بەربەستی ئۆراوا رێد تێپەڕینین و دواتر هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکە بدەین

بابەتی زیاتر

Back to top button