ئه‌وروپاگرنگترینیۆرۆپالیگ

تیروپشکی پاشکۆی قۆناخی 16ـی یۆرۆپالیگ راکێشرا

یاریگا –

تیروپشکی قۆناخی پاشکۆی یۆرۆپالیگ بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە راکێشران، ئەو یانانەی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە رووبەڕووی ئەو یانانە دەبنەوە کە لە قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ پلەی دووەمیان بەدەستهێناوە.

لە ئەنجامی تیروپشکەکەدا، ئەیسی میلانی ئیتاڵی کە لە چامپیۆنزلیگ کەوتە خوارەوە رووبەڕووی رێنی فەرەنسی دەبێتەوە، رۆمای ئیتاڵیش لەگەڵ خۆزێ مۆرینهۆ رووبەڕوویت فێینۆرد رۆتێردامی هۆڵەندی دەبێتەوە.

ئەنجامی تیروپشکی پاشکۆی قۆناخی 16ـی یۆرۆپالیگ:

شاختار دۆنێتسکی ئۆکراینی – مارسێی فەرەنسی

گاڵاتەسەرای تورکی – سپارتا پراگی چیکی

سپۆرتینگ براگای پۆرتوگاڵی – قەرەباغی ئازەربایجانی

بێنفیکای پۆرتوگاڵی – تۆلووزی فەرەنسی

یەنگ بۆیزی سویسڕی – سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگاڵی

لانسی فەرەنسی – فرێیبۆرگی ئەڵمانی

ئەیسی میلانی ئیتاڵی – رێنی فەرەنسی

فێینۆردی هۆڵەندی – رۆمای ئیتاڵی

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=949616203191374&set=a.479219726897693&type=3&ref=embed_post

یارییەکانی چوونی پاشکۆ رۆژی 15ـی فێبرایەر دەکرێن و یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژی 22ـی هەمان مانگ بەڕێوە دەچن و براوەی ئەو هەشت رووبەڕووبوونەوەیە دەگەنە قۆناخی 16ـی یۆرۆپالیگ.

ئەم وەرزە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ لە یاریگای ئاڤیڤا ستادیۆم لە شاری دەبلن لە کۆماری ئێرلەندا رۆژی 22ـی مایۆ بەڕێوە دەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button