ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

فیفپڕۆ بە توندی دژی فیفا دەوەستێتەوە بەهۆی مۆندیالە تازەکەی یانەکان

یەکێتی تۆپی پێی یاریزانە پیشەگەرەکان (فیفپرۆ) لە بەیاننامەیەکدا رەخنەی توندی لە فیفا گرت بەهۆی شێوازی نوێی مۆندیالی یانەکان کە دەبێتە هۆی ئەوەی یاریزانان ساڵانە نزیکەی 80 یاری ئەنجام بدەن.

فیفا رایگەیاند لە ساڵی 2025 ـەوە جامی جیهانی یانەکان بە بەشداری 32 یانە بەڕێوەدەچێت و راستەوخۆ دوای کۆتایی هاتنی وەرزی خولەکان دەست پێدەکات. ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵانێکە یاریزانان نیگەرانن لەو ژمارەی زۆرەی یارییەکان کە تووشی ماندووبون و پێکانیان دەکات.

فیفپڕۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە (لە رێگەی لا ریپەبلیکا) و تێیدا هاتووە

بڕیاری ئەنجوومەنی فیفا بۆ زیادکردنی یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان و بەشداری 32 یانە بە بێ گوێ دان بە سەلامەتی و شەکەتیی یاریزانان ئەوە نیشان دەدات کە ئەوان هیچ گرنگییەک بە تەندروستی جەستەیی و دەروونی یاریزانان نادەن و لە ژیانی کەسی و خێزانەکانیان دووردەخەنەوە. ئەمە دژی یاساکانی کارە و هاوسەنگی لە نێوان پاڵەوانێتییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان تێک دەدات. یاریزانان کاتییان نابێت پشوو بدەن بەر لە دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خولەکان. یاریزانەکان هیچ پرسێکیان پێنەکراوە لەم بابەتەدا.

پاڵەوانێتیە تازەکەی فیفا  نزیکەی مانگێک دەخایەنێت، لە ناوەڕاستی مانگی شەشەوە دەست پێدەکات و دوای ئەم پاڵەوانێتییەش یاریزانان دەبێت بەشداری یاری نێودەوڵەتی و ئامادەکارییەکانی یانەکەیان بکەن بۆ وەرزی نوێ بەر لە دەستپێکردنەوەی خولەکان لە مانگی هەشت دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button