گرنگترین

زانیاری تەواو لەسەر مۆندیالی تازەی یانەکان و یانە سەرکەوتووەکان

یەکێتی تۆپی پێی جیهان تەواوی ووردەکارییەکانی شێوازی تازەی مۆندیالی یانەکانی راگەیاند.

فیفا دەیەوێت مۆندیالی یانەکان بکاتە پاڵەوانێتییەک هاوشێوەی مۆندیالی هەڵبژاردەکان ناو و دەنگی هەبێت.

هەرچەندە سەرەتا بڕیار وابوو، چوار ساڵ جارێک ئەنجام بدرێت بەڵام پاڵەوانێتییەکە ساڵانە دەبێت لەدوای کۆتایی هاتنی وەرزی یانەکان لە مانگی شەش و حەوت دا.

 

کێ بەشداری دەکات؟

لە شەش کیشووەری جیاواز 32 یانە بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن بەم جۆرە

ئەورووپا – 12 یانە

  • کۆتا چوار براوەی خولی پاڵەوانەکان
  • هەشت یانە بەپێی ریزبەندی یوفا

ئەمریکای باشوور – شەش یانە

  • چوار یانە بەپێی ئەنجامی کۆتا چوار ساڵی لیبەرتادۆرێس
  • دوو یانە بەپێی ریزبەندی

ئاسیا – چوار یانە

  • کۆتا سێ پاڵەوانی  خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا
  • یەک یانە بەپێی ریزبەندی

ئەفریقا – چوار یانە

  • کۆتا سێ پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئەفریقا
  • یەک یانە بەپێی ریزبەندی

ناوەند و باکووری ئەمریکا و کاریبیان – چوار یانە

  • کۆتا چوار براوەی جامی پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف

زەریانووسەکان

  • یەک یانە بەپێی ریزبەندی

خاوەن ماڵ

  • یەک یانە بەپێی وڵاتی میواندار

 

کەی ئەنجام دەدرێت؟

یەکەم وەشانی پاڵەوانێتییەکە لە 15 – 6 تاوەکو 13 – ی 2025 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

 

شێوازی یارییەکان

یانەکان دابەش دەکرێن بەسەر هەشت کۆمەڵەی چوار یانە. هەر تیمەی سێ یاری لە کۆمەڵەکان ئەنجام دەدات و خاوەن پلەی یەکەم و دووهەم دەگاتە قۆناغی 16 . لە قۆناغەکانی دیکە بە یەک یاری براوە و دۆڕاوە دەستنیشان دەکرێت تاوەکو پاڵەوان دەمێنێتەوە (هاوشێوەی جامی جیهانی هەڵبژاردەکان)

 

کێ سەرکەوتنی مسۆگەرکردووە؟

کۆمەڵێک یانەی بەهێز لە ئێستاوە  سەرکەوتنیان مسۆگەرکردووە وەک : ریاڵ مەدرید، چێڵسی ، مان سیتی (براوەی کۆتا سێ ساڵی خولی پاڵەوانەکان) ، پاریس، بایەرن، ئینتەرمیلان، پۆرتۆ، بەنفیکا (بەپێی ریزبەندی خولەکان).

چانسی یانەکانی وەکو لیڤەرپوول، ئارسناڵ، بارسێلۆنا بەهێز نیە بەهۆی ئەوەی لەو 12 یانەیەی کە بۆ کیشوەری ئەورووپا دیاریکراوە، هەر وڵاتە و ژمارەیەکی دیاریکراو نوێنەری دەبێت.

هەروەها ئەهلی مسڕی و هیلالی سعوودی لە ریزی ئەو یانانەن بەهۆی بردنەوەی خولی پاڵەوانەکانی کیشوەرەکانیان گەیشتنیان مسۆگەرکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button