ئینگلتەراگرنگترین

ئۆنای ئێمری ریکۆردێکی مێژوویی لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا تۆمارکرد

ریکۆردی مێژوویی...

یاریگا –

ئۆنای ئێمری ئیسپانی ریکۆردێکی مێژوویی لەگەڵ یانەی ئاستۆن ڤێلا تۆمارکرد.

دوێنێ یەکشەممە لە یارییەکانی گەڕی حەڤدەی پرێمەرلیگ، ئاستۆن ڤێلا لە یاریگای برێنتفۆرد کۆمیونیتی بووە میوانی برێنتفۆرد و یارییەکەی 2-1 بردەوە.

بەم بردنەوەیە ئاستۆن ڤێلا لە پرێمەرلیگ ژمارەی بردنەوەکانی لە ساڵی 2023 گەیاند بە 23 بردنەوە، کە بە درێژایی مێژوویی یانەکە یەکەم جارە لە ماوەی یەک ساڵدا 23 سەرکەوتن لە خولەکە بەدەستدەهێنن.

هاوکات یانەکە بە راهێنەرایەتی ئۆنای ئێمری لە ساڵی 2023 لە پرێمەرلیگ توانیوییەتی 81 خاڵ کۆبکاتەوە، تەنیا مانچێستەر سیتی خاڵی زیاتری کۆکردووەتەوە.

ڤێلا لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە 17 یاریدا 12 یاری بردووەتەوە، 2 یاری یەکسانبووە و 3 یاریشی دۆڕاندووە، بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ و بە جیاوازی یەک خاڵ لەدوای ئارسیناڵ، پلەی دووەمی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button