ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید چاوی لەسەر برایەکەی بێڵێنگهامە

یاریگا –

ریال مەدرید خێری لە جود بێڵینگهام بینیوە و دەیەوێت برایە بچووکەکەشی بگوازێتەوە ریزەکانی.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری جوب بێڵینگهام برایە بچووکەکەی جود بێڵینگهام ناوەڕاستکارەکەی لۆس بلانکۆس دەکات، کە برایە 18 ساڵانەکە لەگەڵ یانەی سەندەرلاند لە خولی پلەیەکی ئینگلیزی ناسراو بە چامپیۆنشیپ ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.

جۆب لەم وەرزە لە چامپیۆنشیپ لەکۆی 20 یاری چوار گۆڵ و ئەسیستێکی بۆ سەندەرلاند کردووە و بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی ریال مەدرید و چەند یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگی راکێشاوە.

برایەکەی بێڵینگهام کە هاوینی رابردوو لە بێرمینگهام سیتییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی سەندەرلاندەوە کرد، دەتوانێت لە هێلی ناوەڕاست هەمان رۆڵی جود بگێڕێت و زیاتر لە گۆڵ نزیک دەبێتەوە.

Fantastic talent' Jobe Bellingham far more than just a name, says Sunderland  coach - Sports Illustrated Sunderland Nation

بابەتی زیاتر

Back to top button