ئیسپانیائینگلتەرا

رۆدری: باشترین ئاستی خۆمان پێشكه‌ش نه‌كردووه‌

هەموو یانه‌كان توانای رکابەرییان هەیە

رۆدری رایده‌گه‌نێت تیپەکەی باشترین ئاستی خۆی  پێشکەش نەکردووە، پێشبینیش دەکات بە گەیشتن بە ناوەڕاستی وەرز بگاته‌ لووتكه‌ی ئاستی.

رۆدری یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی لە دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سكای سپۆرت گوتی،

هەست بە كه‌شێكی ئەرێنی دەکەین، باشترین ئاستی خۆمان  پێشكه‌ش نه‌كردووه‌، کاتێک هەموو یاریزانەکانمان بۆ دەگەڕێنێتەوە ده‌توانین باشترین پێشكه‌ش بكه‌ین، ئێمە تیپێکی سەرسوڕهێنەرین، ئەمەش لەسەر کوالیتی تاکەکەسی یاریزانه‌كان بنیات نراوە.

یاریزانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ ده‌شڵێت،

ئەگەر بمەوێت جارێکی تر سەرکەوتن بەدەست بهێنمەوە، دەبێت باشترین ئاستی خۆم وەک وەرزی ڕابردوو پێشکەش بکەم، پێویستە هەموو یاریزانەکانمان هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێن، كه‌ ئێستا یانه‌كه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كات.

سەبارەت بە ركابه‌ری بردنەوەی نازناوی پرێمه‌رلیگ گوتی، ئێمە ئەزموونمان هەیە،  پێشتریش لە ڕیزبەندی دواکەوتووین، دواتر پێشه‌نگمان وه‌رگرتووه‌، هەر بۆیە ئێمه‌ دەزانین له‌ هه‌ر دۆخێك بین چۆن یاری بكه‌ین، گرنگترین شت ئەوەیە سه‌رنجمان لەسەر خۆمان بێت.

لە کۆتاییدا گوتی،

باوەڕم وایە ته‌نها  یانه‌یه‌ك یان دوو یانه‌ ڕکابەری له‌سه‌ر  نازناوی پرێمه‌رلیگ ناکەن، هەموو یانه‌كان توانای رکابەرییان هەیە، هەموو یارییەک وەک یاری کۆتاییه‌، یارییه‌كاندا ئاستی یاریكردن زۆر بەرزە.

یاری داهاتووی یانه‌ی دهۆك رۆژی سێشه‌مه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌ ده‌بێت، زاخۆش له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر نه‌فت یاری ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button