ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کاڵڤن فیلیپس مانچێستەر سیتی بەجێدەهێڵێت

کاتی ماڵئاواییە...

یاریگا –

کاڵڤن فیلیپس، لە مێرکاتۆی زستانە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی بەجێدەهێڵێت.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، کاڵڤن فیلیپس، بە رێژەی 100% لە مێرکاتۆی زستانە ریزەکانی مانچێستەر سیتی بەجێدەهێڵیت و ماڵئاوایی لەو یانە ئینگلیزییە دەکات.

کاڵڤن لە هاوینی 2022 بە بڕی 49 ملیۆن یۆرۆ لە لیدز یونایتدەوە پەیوەندیکرد بە مانچێستەر سیتی، بەڵام کەمی خولەکەکانی یاریکردنی بڕیاری جێهێشتنی سیتیزنی داوە.

بەپێی رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت، رودی گالێتی، لە مانگی یەکی ساڵی نوێدا کاڵڤن ئینگلیزی ئامانجی سەرەکی یانەی نیوکاسڵ یونایتدە و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی.

جیا لەو یانەیە هەردوو یانەی تۆتنهام و یوڤێنتوسیش چاویان بڕیووەتە تواناکانی یاریزانە تەمەن 28 ساڵانییەکە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت، لە مێرکاتۆی داهاتوو، لە نێوان یانە گەورەکانی ئەوروپا، کێبڕکێی توند بۆ بەدەستهێنانی ناوەڕاستکارەکەی بلوو موون رووبدات.

فیلیپس بە درێسی یانەکەی ئێستای بەشداری 30 یاری کردووە، بە شێوەیەکی گشتی تەنیا 898 خولەک یاری کردووە و خاوەنی تاکە گۆڵیکە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا و نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕاشی لەگەڵ سیتیزن بەدەستهێناوە.

کاڵڤن لەگەڵ نازناوی چامپیۆنزلیگ

بابەتی زیاتر

Back to top button