ئاسیاکوردستانگرنگترین

سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر تایبەت بۆ یاریگا دەدوێت

کێ دەبێتە شوێنگرەوەی ڕاهێنەری پێشوو؟

گۆڤەند عەبدوڵخالقدوای بەرامبەربونیان لەگەڵ یانەی نەوتی شاری بەغداد لەسەریاریگای شەهیدفڕانسۆهەریری ڕاهێنەری یانەی هەولێر ( ئەکرەم ئەحمەدسەلمان) و یاریدەدەرەکەی ( حەیدەرمەحمود) دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەشی یانەکە کرد، ئەمڕۆش لەکۆبونەوەی خۆیاندا ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بەئامادەبونی سەرۆکی یانەکە دکتۆرعەبدوڵامەجید دەست لەکارکێشانەوەی ڕاهێنەرویاریدەدەرەکەی قبوڵکرا، گۆڤەند عەبدوڵخالق سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەکە لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی یاریگانێت وتی( ئەنجامی هەرسێ یاریمان لەخولی نایابی عێڕاق دڵخۆشکەرنەبون و چاوەڕێی ئاست و ئەنجامی باشترمان لەتیپەکەدەکرد بۆیە دوای دەست لەکارکێشانەوەی ڕاهێنەر و لەکۆبونەوەی ئەمڕۆماندا بەفەرمی دەست لەکارکێشانەوەکەمان قبوڵکرد)
سەبارت بەڕاهێنەری تازەی یانەکە گۆڤەند زیاتر دواو وتی( چەند ناوێکی ڕاهێنەری عێڕاقی لەیانەکە باسکراوە بەڵام پێمان وابێ ئەم ڕاهێنەرانە بەگوێرەی ئارەزووی ئێمەنین چونکە جارێ لەسەرەتای خولەکەداین و بۆیە بەڕێژەیەکی زۆر بڕیارمانداوە ڕاهێنەرێکی دەرەوەی عێڕاق دەستنیشان بکەین تاوەکو یانەکە بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتن و کێبڕکێی پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندی بکەین کەهەرئەوە ئامانجی ئەمساڵمان بوەو لەداهاتویەکی نزیکدا گرێبەستی ڕاهێنەری نوێ واژۆدەکەین)
جێگەی ئاماژەیە یانەی هەولێر لەسێ یاری سەرەتای خولی نایابی عێڕاق خاوەنی سێ خاڵە و لەهەرسێ یاری بەرامبەربوە کەدوانیان لەیاریگای خۆی لەگەڵ یانەکانی ( نەوتی باشور و نەوتی شاری بەغداد) بوە و یاریەکیش لەشاری بەغداد بەرامبەر یانەی کارەب

ۆڤەند عەبدوڵخالق سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی
ۆڤەند عەبدوڵخالق سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی

ئاکۆ هەولێری

Back to top button