ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سعودییەکان ئەستێرەیەکی ریال مەدریدیان کردووەتە ئامانج

ئیتیحاد وازناهێنێت

یاریگا –

یانەی ئیتیحادی سعودی، دەیڤد ئالابای ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی کردووەتە ئامانج.

تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئیتیحادی سعودی چاوی بڕیووەتە تواناکانی دەیڤد ئالابای نەمسایی و بەرگرکاری یانەی ریال مەدرید و ئامانجییانە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

بەپێی سەرچاوە ئیسپانییەکە، سعودییەکان ئۆفەرێکیان بە مووچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە ئالابا کردووە و تەواوی هەوڵەکانیان خستووەتە گەڕ لە پێناو رازیکردنی.

بەڵام بەرگریکارە تەمەن 31 ساڵانییەکە، بیرۆکەی پەیوەندیکردن بە خولی رۆشنی سعودی رەتدەکاتەوە، دەیەوێت لەگەڵ مێرێنگی بەردەوامبێت لە یاریکردن و نیازی جێهێشتنی ئیسپانیای نییە.

جیا لە یاریزانەکە، خێزانەکەشی لە ئیسپانیا دڵخۆشن، هۆکارێکی دیکەن بۆ ئەوەی ناوبراو بیر لە جێهێشتنی مەدرید نەکاتەوە و حەز بە مانەوە لەو شارە دەکەن.

ئالابا لە هاوینی 2021 بە گرێبەستێکی ئازاد لە بایرن میونشنەوە پەیوەندیکرد بە ریال مەدرید، بە درێسی یانە ئیسپانییەکە 101 یاری کردووە، خاوەنی 5 گۆڵ و 9 ئەسیستە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، لالیگا، جامی جیهانی یانەکان، جامی سوپەری ئەوروپا، جامی شای ئیسپانیا و جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button