بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

هێنری داواییەکی ‘دۆستانە’ لە ئێمباپێ دەکات

''جارێ کاتی جێهێشتنی پاریس نییە''

یاریگا –

تێری هێنری، ئەفسانەی فەرەنسا هانی مانەوەی کیلیان ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمان دەدات.

رۆژ دوای رۆژ، ناوی ئێمباپێ زیاتر بە ریال مەدرید دەبەسترێتەوە، بەڵام هاوکێشەی ئەستێرە فەرەنسییەکە ئاڵۆزە و تاوەکو ئێستا ئاسۆییەکی روونی نییە.

هێنری، ئەفسانەی ئارسیناڵ لە بەرنامەی شیکاری CBS Sports داوای لە ئێمباپێ کرد، تاوەکو هاوینی داهاتوو لە پاریس بمێنێتەوە و دواتر بڕیاری کۆتایی بدات.

ئەگەر من کیلیان ئێمباپێ بم، یانەکە جێناهێڵم، دەبێ ئەوە تەواو بکەیت کە دەستتپێکردووە، بۆچی یانەکە جێدەهێڵیت؟ پێویستە خولی ناوخۆیی ببەیتەوە. کیلیان پاریسی خۆشدەوێت و دەبێ لەمە تێبگەیت. من خەڵکی ئەوێم لە شتەکان تێدەگەم. دەمەوێت ئێمباپێ تاوەکو کۆتایی وەرز لە یانەکەی بەردەوام بێت.

گرێبەستی ئێمباپێ لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و پێشبینی دەکرێت، بۆ وەرزی داهاتوو درێسی ریال مەدرید بپۆشێت، چونکە بە یانە پاریسییەکەی راگەیاندووە، گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە.

ئێمباپێ بە 15 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولی فەرەنسی گرتووە و لە چامپیۆنزلیگیش سێ گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button