ئینگلتەرا

ڕیس جەیمس ئاڵای سپی هەڵکرد

جەیمس پەیامی نائومێدیی بڵاو کردەوە

یاریگا –

ڕیس جەیمسی ئینگلیزی بە تەواوەتی نائومێدی خۆی بڵاو کردەوە لەو بارودۆخە سەختەی بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکان تووشی هاتووە.

جەیمس هیوای بلووز بوو بۆ سەرکردایەتیکردنی نەوەیەکی نوێ لە تیمەکە پاش خەرجکردنێکی زۆر لە کڕینی یاریزاندا، هەر بۆیە پاش ڕۆشتنی سیزار ئازپیلیکویتا لە هاوینی ڕابردوودا، ڕاستەوخۆی جەیمس کرا بە کاپتنی یەکەم.

هەر لە سەرەتای وەرزەکەوە ئەستێرە ئینگلیزیەکە نەیتوانی بەشداریی بکات بەهۆی پێکان لە ڕانیدا، ئەو شوێنەی کە ماوەیەکی زۆرە بووەتە گرفت و بەردەوام سەرهەڵدەداتەوە.

لە یاریی ڕابردوویانیشدا بەرامبەر ئیڤەرتن  لە 10ی ئەم مانگە، کە 2-0 دۆڕان، جارێکیتر پێکان بەرۆکی کاپتنەکەی چێڵسی گرتەوەو و بە ناچاری گۆڕانکاریی پێ کرا، کە بە گوێرەی رۆژنامەی زە گاردیان، سێ مانگ دوور دەکەوێتەوە.

ئەسێرە ئینگلیزیەکە لە ئینستاگرامی خۆیەوە وەک کاردانەوە بۆ بارودۆخەکەی، بە یەک وشە گوزارشی لە هەستەکانی کردووە و نووسیویەتی “وێران بووم”

بەردەوامی پێکانەکان، ترسی خستووەتە بەردەم خواستی یاریزانەکە لە کاروانی نێودەوڵەتیشدا و قورسە پێگەی سەرەکیبوون مسۆگەر کات بۆ یارییەکانی یۆرۆی داهاتوو لە کاتێکدا کە ڕکابەرەکانی جەیمس لەو پێگەیەدا ئامادەتر دەردەکەون.

بابەتی زیاتر

Back to top button