ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

یاریزانێکی پێشووی لالیگا چەند مانگێک لەگەڵ درێسی مێسیدا خەوتووە

''بە دایکم گوت، نەکەی درێسەکەی مێسی بشۆی''

یاریگا –

یاریزانێکی پێشووی لالیگا، ئەوەندە لیۆنێل مێسی خۆشویستووە، چەند مانگێک لەگەڵ درێسە پیسەکەی خەوتووە.

ماتیاس ڤارگاس، یاریزانی پێشووی ئیسپانیۆل، یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆر بە مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی سەرسامن. بەڵام یاریزانەکەی ئەرجەنتینییەکە خۆشەویستییەکەی بردووەتە قۆناخێکی دیکە.

دوای گۆڕینەوەی درێسەکانیان لە دوای یاری دێربی کاتالۆنیا لە یەنایەری 2020، ڤارگاس درێسەکەی مێسی لەسەر سەرینی خۆی داناوە و چەندین مانگ لەگەڵیدا خەوتووە.

ڤارگاس ئێستا یاری بۆ یانەی شانگهای پۆرت دەکات و لە یاری دێربی بەرامبەر بارسێلۆنا وەک یاریزانی یەدەک بەشداری کرد.

لە لێدوانێکیدا بۆ فۆکس سپۆرتس ڤارگاس دەڵێت

بۆ ماوەی دوو سێ مانگ لەگەڵ درێسی مێسیدا خەوتم. درێسەکە پیسیش بوو، بەڵام وەک خۆی هێشتمەوە. لە یارییەکەدا رووبەڕووی بوومەوە و دواتر درێسەکانمان گۆڕیەوە. دایکم پێی گوتم ‘با درێسەکە بشۆم’. پێم گوت، دەستی بۆ نەبەیت و وازی لێبێنە.

ڤارگاس یارمەتی یانە چینییەکەیدا، تاوەکو نازناوی خولی سوپەری چینی ببەنەوە، بەڵام هەرگیز یاریکردن لە بەرامبەر مێسی لەیاد ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button