ئاسیاجیهانگرنگترین

كەریم بێنزێما ژمارەیەكی مێسی و سوارێزی یەكسان كردەوە

یاریگا –

كەریم بێنزێمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ئیتیحادی سعودی ژمارەیەكی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی یەكسان كردەوە.

شەوی رابردوو ئیتیحاد رووبەڕووی ئۆكلاند سیتی بووەیەوە و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی جامی جیهانی یانەكان.

گۆڵەكانی ئیتیحاد لەلایەن رۆمارینیۆ، كانتێ و بێنزێماوە لە خولەكەكانی 29,34,40ەوە تۆمار كران.

بەوەش بێنزێما ژمارەی گۆڵەكانی بۆ پێنج گۆڵ بەرزكردەوە دوای ئەوەی بە درێسی ریال مەدریدەوە خاوەنی چوار گۆڵ بوو.

كەریم بێنزێما بە كردنی پێنج گۆڵ ژمارەی گۆڵەكانی لە جامی جیهانی یانەكان لەگەڵ هەریەك لە لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز یەكسان كردەوە.

هەروەها بێنزێما بوو بە یەكەم یاریزان بتوانێت لە چوار پاڵەوانیەتی جیای جامی جیهانی یانەكاندا گۆڵ بكات.

رۆژی هەینی داهاتوو لە قۆناخی دووەمی جامی جیهانی یانەكاندا ئیتیحاد رووبەڕووی ئەهلی میسڕی دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button