ئینگلتەرا

هاڤێرتز بە باشترین یاریزانی مانگی رابردوو دیاریکرا

یاریگا

کای هاڤێرتز، هێرشبەری ئەڵمانی یانەی ئارسیناڵی ئینگڵتەرا، خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەی بەدەستهێنا.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئارسیناڵی ئینگڵتەرا، ناوی براوەی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەی بڵاوکردەوە، هێرشبەرە ئەڵمانیەکەی گەنەرز دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی نایاب لەو مانگە، توانی خەڵاتەکە بباتەوە.

هاڤێرتز بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە، کێبڕکێی لەگەڵ بوکایو ساکا و هەروەها مارتینێلی کرد و دواجار بۆ یەکەمجار خەڵاتی باشترین یاریزانی یانەکەی بەدەستهێنا.

هێرشبەرە ئەڵمانیەکەی گەنەرز هاوینی رابردوو بەرامبەر 65 ملیۆن پاوەند، پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد، هەرچەندە سەرەتا بەهۆی ئاستە نزمەکەی، بووە هۆی ئەوەی رەخنەیەکی زۆری لێ بگیرێت، بەڵام دواتر توانی لەگەڵ یانەکەی بدەروشێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button