ئه‌مریکائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کافۆ بۆ یاریزانە بەڕازیلییەکان: تکایە مەچوونە پرێمەرلیگ چونکە مێشکتان دەشۆنەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەفسانەیەکی تۆپی پێی بەڕازیلی داوا لە یاریزانە بەڕازیلییەکان دەکات روونەکەنە پرێمەرلیگ و زیاتر بچنە لالیگا.

کافۆ ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی کە ساڵی 2002 جامی جیهانی لەگەڵ سێلیساو بەدەستهێنا، لە لێدوانێکی لەبارەی داهاتووی یاریزانە بەڕازیلییەکانەوە دەڵێت :’هەست بە ترس دەکەم کاتێک دەبینم ژمارەیەکی زۆری یاریزانانی بەڕازیلی روودەکەنە پرێمەرلیگ، ئەگەر وابڕیار هەلی بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالمان زۆر کەم دەبێت، تۆ بیر بکەوە هەموو هەفتەیەک مێشکت بشۆنەوە و بە باشترین یاریزانی جیهانت دابنێن کەچی لە راستیدا تەنانەت نزیکیش نەبی لەو هەڵسەنگاندنە’.

کاپتنەکەی پێشووی بەڕازیل دەشڵێت :’واباشترە یاریزانەکان بچنە لالیگا، لەوێ کەسایەتی خۆیان دروست بکەن و فێربن چۆن مامەڵە لەگەڵ یارییەکانی کۆتایی دەکەن، لە لالیگا ئەو هەرایە نییە بۆ ئەویە یاریزانەکان فوو تێبکەن و گەورەیان بکەن، ئەوان باسی یاریزانان دەکەن نەوەک ئەفسانەکان کە تەنیا لە خەیاڵدا بوونیان هەیە’.

Cafu: The double World Cup winner with 'two hearts' | CNN

دوایین نازناوی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە مۆندیال ساڵی 2002 بوو، کە ئەوکات لویز فێلیپ سکۆلاری هیچ یاریزانێکی لە پرێمەرلیگ بانگهێشتی سێلیساو نەکرد، کەچی لە مۆندیالی 2022 لە هەڵبژاردەی بەڕازیل 12 یاریزان لە پرێمەرلیگ بانگهێشتکرابوون، لە مۆندیالی رووسیاش حەفت یاریزان لە پرێمەرلیگەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل کرابوون، لە مۆندیالی 2014 شەش یاریزانی پرێمەرلیگ بانگهێشتکرابوون، لە مۆندیالەکانی 2006 و 2010 یاریزانێک بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کرابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button