ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد دەستبەرداری ئەستێرەیەکی گەورەی دەبێت

کاتی ماڵئاواییە

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد دەستبەرداری ئانتۆنی مارسیالی فەڕەنسی دەبێت.

ماڵپەڕی زە ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گرێبەستی ئانتۆنی مارسیال درێژناکاتەوە و دەستبەداری یاریزانە فەڕەنسییەکە دەبێت.

مارسیال لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر بەسەردەچێت، بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵدایە، بەڵام شەیتانە سوورەکان بڕیاریاندەوە بژاردەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکە چالاک نەکەن.

یاریزانە تەمەن 28 ساڵانییەکە لە هاوینی 2015 بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی مۆناکۆی فەڕەنسییەوە وەک گرانبەهاترین یاریزانی لاو پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان کرد.

هاوکات ئەگەر مانچێستەر گرێبەستی ئەستێرە فەڕەنسییەکە نوێ نەکاتەوە، ناوبراو لە هاوینی داهاتوو دەبێت بە یاریزانێکی ئازاد.

بەڵام یانەکەی شاری مانچێستەر چاوی لەوەیە بڕێک پارەی لە فرۆشتنی یاریزانەکە دەستبکەوێت، بۆیە ئەگەر لە مێرکاتۆی زستانە ئۆفەرێکی باشیان پێشکەش بکرێت دەستبەرداری دەبن.

مارسیال بە درێسی مانچێستەر یونایتد لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 317 یاری کردووە، 90 گۆڵی کردووە و 55 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی یۆرۆپالیگ، دوو نازناوی جامی کاراباو، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و نازناوێکی جامی قەڵغانی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button