ئیتاڵیاگرنگترین

ئیبراهیموڤیچ ده‌بێته‌ راهێنه‌ری ئەیسی میلان

یاریگا –

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ به‌ربژێره‌ بۆ ئەوەی وه‌ك یاریزان و ڕاهێنه‌ر بگه‌رێته‌وه‌ یانه‌ی ئەیسی میلان.

ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویكردۆته‌وه‌، ڕۆسۆنێری لە گفتوگۆدایە لەگەڵ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج بۆ ئەوەی وەک یاریزان بگەڕێتەوە تیپەکە، لەگەڵ له‌ ئەگەر بڕیاری دوورخستنەوەی ستیفانۆ پیۆلی، کارکردنی وەک راهێنەرێکی کاتی لەگەڵ ئیگناسیۆ ئاباتی.

ئیبراهیمۆڤیج دوای ئه‌وه‌ی له‌ کۆتایی وەرزی رابردوودا بڕیاری وازهێنانی لە یاریکردن راگه‌یاند، گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ ئەیسی میلان به‌رده‌وام بوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵێکی نوێ لە یانە وه‌ربگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌، ئەگەر پیۆلی لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، نزیکترین سیناریۆ ئەوەیە ئاباتێ، راهێنەری ئێستای لاوانی تیپه‌كه‌، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ببێته‌ راهێنه‌ر، زڵاتانیش هاوکاریی بێت.

سەرەڕای ئەمەش باس لەوە دەکرێت، ئیبراهیمۆڤیچ لەم کاتەدا حەزی لە کاری راهێنەرایەتی نییە، بەڵام ڕۆسۆنێری هیوادارە کاریگەری لەسەر دروست بکات بۆ ئەوەی بیرۆکەکەی بگۆڕێت.

ئیبراهیمۆڤیچ بە سکای سپۆرتی ئیتاڵی راگەیاندووە، گفتوگۆ ده‌كه‌ین با بزانین چی ڕوودەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button