ئیسپانیا

یارییەکی لالیگا هەڵوەشایەوە پاش گیان لەدەستدانی هاندەرێک لەنێو یاریگا

ئێوارەی ئەمڕۆ یاری نێوان ئەتلەتیک بلباو  گرانادا لە خولی ئیسپانی لە خولەکی 17 هەڵوەشێندرایەوە پاش ئەوەی هاندەرێک گیانی لەدەستدا.

هاندەرەکە بۆ هاندانی گرانادا لەنێو یاریگا بووە و لەناکاو تووشی نۆبەی دڵ هاتووە. سەرەتا بۆ ماوەی 10 خولەک یارییەکە راگیرا دواتر راگەیەندرا یارییەکە تەواو ناکرێت.

لالیگا بەیاننامەیەکی بلاوکردەوە و تێیدا هاتووە

یاری نێوان گرانادا و بلباو هەڵوەشێندرایەوە پاش گیان لەدەستدانی تراژیدی هاندەرێک لە یاریگای نوێڤۆ لۆس کارمێنیس. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خێزانەکەی و هاوڕێیانی و هاندەرانی گرانادا دەکەین. لە داهاتووییەکی نزیک وادەی دووبارەکردنەوەی یارییەکە رادەگەیەنین.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button