ئینگلتەراسعودیە

یانەیەکی سعودی ئەستێرەکەی مانچێستەر یوناتدی دەوێت

یاریگا –

یانەی ئیتیفاقی سعودی دەیەوێت لەم زستانەدا کریستیان ئێریکسنی دانیمارکی لە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە بگوازێتەوە پێکهاتەکەی.

خولی سعودیە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ راکێشانی ئەستێرەکانی تۆپی پێ لە ئەوروپا و لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەدا چاوەکان لەسەر یانەی مانچێستەر یونایتدە. چەند رۆژێک پێش ئێستا کاسیمیرۆ و ڤاران ئەو دوو یاریزانە بوون کە ناویان لە تەنیشت ناوی خولی سعودیەوە هات. ئەمجارەش سەرنجەکان لەسەر کریستیان ئێریکسن ناوەڕاستکارە بەناوبانگەکەی مانچێستەر یونایتدە.

بەگوێرەی راپۆرتی ئەکرەم کانوەر رۆژنامەنووسێکی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەکان، یانەی ئیتیفاقی سعودی گرنگی بەم یاریزانە دانیمارکییە دەدات. داهاتووی ئێریکسن لە ئۆڵدترافۆرد نادیارە و لە تەمەنی 31 ساڵیدا بژاردەی سعودیە و دوا گرێبەستی گرانبەها شتێکە کە زۆر بە باشی دەتوانێت ئێریکسن رازی بکات.

ئێریکسن لەم وەرزەدا لەگەڵ شەیتانە سوورەکان 15 یاری ئەنجام داوە و توانیویەتی گۆڵێک تۆمار بکات و هەروەها دوو ئەسیستیشی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button