ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پێرێز لەبارەی گواستنەوەی یاریزانێکی فەرەنسی راوێژ بە زیدان دەکات

یاریگا-

پێرێز لەبارەی گواستنەوەی یاریزانێکی فەرەنسی راوێژ بە زیدان دەکات.

تۆڕی دیڤێنسا سێنتڕاڵی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پەیوەندی بە زینەدین زیدانەوە کردووه‌،  پرسیاری له‌باره‌ی لینی یۆڕۆ بەرگریکاری یانه‌ی لیلی فەرەنسی لێكردووه‌، کە مێرێنگی بەنیازە لە هاوینی داهاتوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات.

ماڵپەڕە مەدریدییەکە ئاشكرایكردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ ریال مه‌درید چاودێری وردی یاریزانه‌كه‌ی كردووه‌، بەڵام پرسیاری له‌ زیدان كردووه‌، چونکە متمانەی بە پێوەرەکانی بۆ هەڵبژاردنی یاریزانان هەیە.

پێرێز بۆچوونێکی ئەرێنی لە زێدان له‌ باره‌ی لینی یۆرۆی ته‌مه‌ن 18 ساڵ  وه‌رگرتووه‌، چونکە یانەی ڕیال مەدرید پلانی هەیە وەرزی داهاتوو ئه‌م‌ گرێبه‌سته‌ واژۆ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button