ئه‌مریکا

هاندەرانی گریمیۆ ماڵئاواییان لە سوارێز کرد

یاریگا

لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆرگوایی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ گرێمیۆ بەڕازیلی جێهێشت.

هێرشبەرە ئۆرگواییەکە پاش ئەوەی دوێنێ دوایین یاری خۆی لەگەڵ گرێمیۆ ئەنجامدا، ئەمڕۆ گەیشتە فڕۆکەخانە بۆ ئەوەی پۆرتۆ ئەلێگری پایتەختی بەڕازیل جێبێڵێت.

لویزیتۆ دوای پەیوەندی کردن بە ریزەکانی گریمیۆ، لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 54 یاریی کرد و بە گشتیش بەشداری 47 گۆڵی یانەکەی کرد.

هاندەرانی یانەی گریمیۆ کاتێک زانیان لویس سوارێز لە فرۆکەخانەی شارەکەیانە، بە کۆمەڵ بەرەو ئەو شوێنە چوون و لەوێش ماڵئاواییان لە گۆڵکاری پێشووی یانەکەیان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button