ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: تێر شتیگن نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی بۆ كرا

یاریگا –

مارك ئەندریە تێر شتیگنی ئەڵمانی و گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی بۆ كرا.

بەهۆی هەستكردنی بەردەوام بە ئازار لە بەشی خوارەوەی پشتی بارسێلۆنا بڕیاریدا نەشتەرگەری بۆ گۆڵپارێزی یانەكەی تێر شتیگن بكات.

لە سێ یاری رابردووی یانەكەی بەرامبەر یانەكانی رایۆ ڤاییكانۆ ، ئاتلێتیكۆ مەدرید و پۆرتۆ شتیگن نەیتوانیوە بەشداری بكات و لە جێگای ئەو ئیناكی پێنا لە پێكهاتەی سەرەكی بووە.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە بارسێلۆنا هیچ گۆڵپارێزیك بۆ جێگای تێر شتیگن ناگوازێتەوە، سەرەڕای ئەوەی گۆڵپارێزەكەیان دوو مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایانگەیاند:

تێر شتیگن نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی بۆ كراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەشی خوارەوەی پشتی، نەشتەرگەریەكە لەلایەن دكتۆرە ئەمێلی لێگلیسەوە ئەنجامدراوە، لە ژێر چاودێری خزمەتگوزاریە پزیشكیەكانی یانەكەدا.

یانە كەتەلۆنییەكە لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە كە شتیگن بە سەركەوتووی ژووری نەشتەرگەری جێهێشتووە، ماوەی گەڕانەوەی پەیوەستە بە زوو چاكبونەوەیەوە.

لەم وەرزەدا شتیگن لە 17 یاریدا بەشداری كردووە و 15 گۆڵی لێكراوە و لە هەشت یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button