ئیتاڵیا

تا پێنج ساڵیتر هیچ یانەیەکی ئەوروپی بە نیازی لاوتارۆ نەبێت

گرێبەستێکی درێژخایەن چاوەڕێی لاوتارۆ دەکات

یاریگا –

ئینتەر میلان بە نیاز نین لە دوورمەودایشدا دەستبەرداری لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەکەیان بن و پەیامێکی ڕوونیان بڵاو کردەوە.

لە دوو وەرزی ڕابردوودا گۆڵکارە ئەرجەنتینیەکە بووەتە ژمارە یەکی نیرازۆری و ئەمەش سەرنجی چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپی کەوتووەتە سەر. لە نێویاندا ریاڵ مەدرید و پێشتریش بارسێلۆنا. بۆ ڕێگریکردن لە دەست ڕاگەشتنی زلهێزەکانی ئەوروپا بە گۆڵکارەکەیان، ئینتەر ئامادەکاریی کردووە بۆ گرێبەستێکی درێژخایەن.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ لە پێگەی پلاتفۆرمی فەرمیی خۆیەوە لێدوانی جیوسیپی مارۆتای سەرۆکی جێبەجێکاری ئینتەر میلانی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت:

لە گفتوگۆکانماندا بەرەوپێشەوە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لاوتارۆ مارتینێز. بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەخایەنێت. ئەو ئینتەری خۆش دەوێت و گفتوگۆکانیشمان لەو بارەیەوە بە باشیی پێشەوە دەچن.

مارتینێزی ئەرجەنتینی تەمەن 26 ساڵ هاوینی 2018 لە رەیسینگ کڵەبی وڵاتەکەیەوە بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئینتەرەوە کرد و گرێبەستی ئێستای لە یۆنیۆی 2026 کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button