ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

یاریزانێكی لیڤەرپوول بۆ ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە

یاریگا –

یۆرگن كڵۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی پێكانی جۆیێل ماتیپ ئەستێرەی كامیرۆنی یانەكەی ئاشكرا كرد.

ماتیپ لە یاری پێشووتری یانەكەی بەرامبەر فولهام تووشی پێكان هات و بەهۆیەوە لە خولەكی 70 یاریگای جێهێشت.

بەرگریكارە كامیرۆنیەكە نەیتوانی لە یاری شەوی رابردووی رێدز بەرامبەر شێفێڵد یونایتد بەشداری بكات، كە لەو یارییەدا لیڤەرپوول بە دوو گۆڵی ڤێرجیل ڤان دایك و دۆمینیك سۆبۆسلای بردیەوە.

لە لێدوانەكانیدا كە پێگەی فەرمی لیڤەرپوول بڵاویكردووەتەوە، كڵۆپ ووتی: 

بەستەرەكانی پێشەوەی ئەژنۆی پچڕاوە، بەداخەوە ئەمە ئەوەیە كە لە چركەی سەرەتاوە لێی دەترسام، هەمووی بەم شێوەیە دەركەوت، زۆر بێ چانسە.

بەوەش ئەم وەرزە بۆ بەرگریكارەكەی رێدز كۆتایی هات و تا كۆتایی وەرز ناتوانێت بەشداری لە هیچ یارییەكی دیكە بكاتەوە و چاوەڕوان دەكرێت زیاتر له شەش مانگ لە یاریگاكان دووربكەوێتەوە.

جۆیێل ماتیپ لەگەڵ نازناوی پرێمەرلیگ

گرێبەستەكەی ماتیپ لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button