ئیسپانیا

لیڤاندۆڤسکی لە سعودیە داوا دەکرێت

یاریگا

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، یەکێکە لە ئامانجەکانی یانەکانی سعودیە و لە ئێستاوە یانەکانی ئەم وڵاتە، ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی دەکەن.

سەرچاوەکان لە سعودیە باس لەوە دەکەن، بەرپرسانی یانەی ئەهلی سەرەڕای ئەوەی لە هێلی پێشەوەی یانەکەیان، خاوەنی چەند هێرشبەرێکی بە توانای هاوشێوەی ریاز مەحرەز و رۆبێرتۆ فێرمینیۆ و هەروەها ماکسیمن، بەڵام چاویان لە گواستنەوەی گۆڵکارە پۆڵەندیەکەی بارسێلۆنایە.

لیڤا هاوینی ساڵی رابردوو بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ، لە ریزەکانی بایرن میونشن پەیوەندی بە بارسا کردووە، بەڵام یانە کەتەلۆنیە و تاوەکو ئێستا پارەی تەواوەتی ئەو گرێبەستەی، پێشکەشی یانە ئەڵمانیەکە نەکردووە.

لیڤاندۆڤسکی لەوەتەی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردووە، لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 63 یاریی کردووە و خاوەنی 41 گۆڵ و 12 ئاسیستە و گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەکەی، لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button