ئینگلتەرا

ئانتۆنی: کاتێک ڕۆناڵدۆم بینی، خەونەکەم هاتە دی

یاریگا

یاریزانە بەڕازیلییەکەی یانەی مانچێستەر یونایتد باس لە خۆشەویستی خۆی بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات، هەروەها باس لە ڕەخنەی میدیاکان و یاریزانە دێرینەکانی یانەکەی دەکات.

لە دیمانە تایبەتەکەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی The United Stand، ئانتۆنی باس لە ڕەخنەی یاریزانە دێرینەکانی مانچێستەر یونایتد و میدیاکان کردووە. ئەم یاریزانە بەڕازیلییە هەروەها باسی بەدیهێنانی خەونەکەی دەکات، کاتێک بۆ یەکەمجار کریستیانۆ رۆناڵدۆی لە نزیکەوە بینی

زۆرجار لەلایەن میدیاکان و یاریزانانی پێشووی مانچێستەر یونایتدەوە ڕەخنەم لێ گیراوە، بەڵام هەرگیز نەمبینیوە ڕەخنەکان بنیاتنەر بن یان یارمەتیم بدەن بۆ ئەوەی ببمە یاریزانێکی پیشەگەری باشتر. ئەمجۆرە رەخنانە ژیانمان وێران دەکەن، وا دیارە ئیتر ڕاستییەکان گرنگ نین

هەروەها ئانتۆنی لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا باس لە چاوپێکەوتنی یاریزانە دڵخوازەکەی کرد کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە، کاتێک لە ساڵی 2022 پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە کرد و توانی لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریی بکات و لەمبارەوە دەڵێت

من لە منداڵیدا ڕۆناڵدۆم زۆر خۆشدەویست. کەس بڕوا ناکات دۆنم چەند خۆشویستووە، ئەم پیاوە دیاردەیە و زیاتریشە لە دیاردەیەک، کاتێک بۆ یەکەمجار رۆناڵدۆم لە مانچێستەر یونایتد بینی، خەونەکەم بوو بە راستی و گەیشتمە هەموو ئاواتەکانی منداڵیم

بابەتی زیاتر

Back to top button