ئینگلتەرا

ماگوایەر بە باشترین یاریزانی مانگی پریمەرلیگ هەڵبژێردرا

بەرگریکارە دوای رەخنەیەکی زۆر، ئاستی بەرزتر بووەتەوە

یاریگا –

رەخنە و هێرشە توندەکان هاری ماگوایەریان نەخست و دواجار یاریزانەکە توانی کاتە سەختەکانی تێپەڕێنێت تا گەیشتنی بە باشترین یاریزانی مانگ لە پریمەرلیگ.

بەرگریکارەکەی مانچستەر کە پاڵێوراوێکی بەهێزی نێو لیستە شەش کەسیەکە بوو بۆ باشترین یاریزانی مانگی نۆڤەمبەری پریمەرلیگ، لەو مانگەدا یانەکەی سێ یاری ئەنجام دا بەرامبەر فوڵهام، لوتۆن تاون و ئیڤەرتن و توانیان نۆ خاڵیان لێ کۆ بکەنەوە. ماگوایەر سەرکردایەتی هێڵی بەرگری کرد لەو یاریانەدا و هیچ یانەیەکیان نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی شەیتانە سوورەکان بهەژێنن.

ماگوایەری تەمەن 30 ساڵ کە یەکەمین جاریەتی خەڵاتی باشترینی مانگ بباتەوە، ڕکابەری یاریزانانی وەک جێرمی دوکۆ، ئەنتۆنی گۆردن، تۆماس کامینسکی، ڕەحیم ستەرلینگ، مارکۆس تاڤینیێر، دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button