ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی سەرەکی ریال مەدرید گەڕایەوە مەشقەکان

براوەی باڵۆن دۆر گەڕایەوە

یاریگا –

ئەمڕۆ لوکا مۆدریچی کڕواتی گەڕایەوە مەشق و راهێنانەکانی یانەی ریال مەدرید.

مۆدریچ، لە کۆتایی مانگی نۆڤێمبەر و لە یاری بەرامبەر کادیز، لە خولەکی 70 تووشی پێکان بوو، هەرچەندە یەکەمجار بوو لەم وەرزەدا لە پێکهاتەی سەرەکی یاری بکات.

بەو هۆیە ئەستێرە کڕواتییەکە بەشداری دوو یاری رابردووی یانەکەی لە بەرامبەر یانەکانی ناپۆلی لە چامپیۆنزلیگ و گرانادا لە لالیگا نەکرد.

کەمێک لەمەوبەر هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆڕمی ئێکس وێنەیەکی لوکای لە مەشقەکانی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و گەڕانەوەی یاریزانەکەی راگەیاند.

بەمشێوەیەش ئەستێرە تەمەن 38 ساڵانییەکە بۆ یاری داهاتووی یانەکەی ئامادەیە، کە رۆژی شەممەی داهاتوو لە یارییەکانی گەڕی 16ـی لالیگا لە یاریگای بێنیتۆ ڤیامارین دەبنە میوانی ریال بێیتس.

مۆدریچ لەم وەرزە بەشداری 16 یاری یانەکەی کردووە، بەشێوەیەکی گشتی تەنیا 717 خولەک یاری کردووە و 2 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button