ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێدی هاو وەڵامی دەنگۆی پەیوەندیکردنی دی خیا بە نیوکاسڵ دەداتەوە

دەنگۆکان راستین؟

یاریگا –

ئێدی هاو، راهێنەری یانەی نیوکاسڵ یونایتد، رەتیدەکاتەوە هەوڵی گواستنەوەی دی خیای ئیسپانیان دابێت.

شەممەی رابردوو، لە یارییەکانی گەڕی چواردەی پرێمەرلیگ، نیوکاسڵ لە یاریگای خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتدی کرد، یارییەکەشی بە تاکە گۆڵێکی ئانتۆنی گۆردن بردەوە.

بەڵام لە خولەکی 86ـی یارییەکە، نیوکاسڵ هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت، کاتێک پۆپی گۆڵپارێزی سەرەکی تیپەکە، بەهۆی پێکانێکی سەخت لە شانیدا یاریگای جێهێشت و مارتن دوبراڤکا هاتە جێگای.

ئەمڕۆ ئێدی هاوی راهێنەری یانەکە دووپاتیکردەوە بەهۆی ئەو پێکانە، پۆپ لە شانیدا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، بەو هۆیە بۆ ماوەی 4 بۆ 5 مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی پێکانی گۆڵپارێزەکەی نیوکاسڵ، راستەوخۆ ناوی دەیڤد دی خیای ئیسپانی و گۆڵپارێزی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد بە نیوکاسڵەوە بەسترایەوە.

بەڵام ئێدی هاوی راهێنەری یانە ئینگلیزییەکە ئەمڕۆ لە لێدوانێکی نوێدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانەنەی بە درۆخستەوە، رایگەیاند کە متمانەی تەواوی بە مارتن دوبراڤکا هەیە و گۆڵپارێزێکی دیکە ناگوازنەوە.

هیچ پرسیارێکمان لەبارەی دی خیا نەکردووە، متمانەی تەواومان بە مارتن دوبراڤکا هەیە، مارتن گۆڵپارێزێکی بەتوانایە و هەمیشە ئەو بۆچوونەم هەبووە لەسەری.

مارتنی تەمەن 34 ساڵان لەم وەرزە 2 یاری بە درێسی نیوکاسڵ کردووە، لە هەردوو یارییەکە تۆڕی گۆڵەکەی بەخاوێنی پاراستووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button