ئه‌وروپائیتاڵیا

ڕافایل لیاو : میلان ده‌توانێت نازناوی سێریا ئەی بباته‌وه‌

پێكانه‌كه‌م مه‌ترسیدار نیه‌

رافایل لیاو باسی پێكانه‌كه‌ی ده‌كات و بڕوای وایه‌ یانه‌كه‌ی توانای نازناوی سكۆدیتۆ هه‌یه‌.

لیاو له‌ دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سکای كه‌ به‌شێك له‌ لێدوانه‌كانی لەلایەن میلان نیوزەوە بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌لێت، یانه‌ی میلان بڕوایان به‌ تواناكانم هه‌یه‌، یانه‌كه‌شم له‌ توانایدا هه‌یه‌ نازناوی كاڵچیۆ به‌ ده‌ستبهێتێت، چونكه‌ وه‌زرێكه‌ درێژه‌ و ده‌رفه‌ت ماوه‌.

له‌ باره‌ی پێكانه‌كه‌شی گوتی، ئه‌مرۆ پكشنینی نوێم بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانم كێشه‌م ماوه‌ یان چاره‌سه‌ربووه‌، به‌ڵام دۆخم باشه هه‌ست به‌ باشی ده‌كه‌م، پێکانه‌كه‌م سەخت نییە، بەڵام نابێت پشتگوێی بخه‌م.

گوتیشی، لەگەڵ پزیشکەکان پێکەوە کاردەکەم بۆ ئەوەی 100% به‌ باشی بگه‌رێمه‌وه‌ یارمه‌تی تیپه‌كه‌م بده‌م، هیوادارم زوو بگه‌رێمه‌وه‌ یاریگاكان.

له‌ باره‌ی فشاره‌كانی سه‌ر یانه‌كه‌ی گوتی، هەمیشە هەوڵدەدەم تیپەکە بخەمە دۆخێکی دروست و ئەرێنی، شتێکی گرنگە فشارەکان واز لێبهێنین چونکە ئێستا فشار له‌سه‌ر یانه‌كه‌ زۆرە، بەڵام وەک هەمیشە دەڵێم فشارەکان باشە چونکە تیپەکەم بەهێزە، هاندەری گرنگمان هەیە کە لە سەرەتاوە تا کۆتایی گرنگیمان پێدەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button