ئیسپانیا

تێر شتیگن نەشتەرگەری بۆ دەکرێت

یاریگا

مارک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بارسێلۆنا، رەنگە بەهۆی پێکانەکەی بەشتەرگەری بۆ بکرێت.

گۆڵپارێزەکەی مانشافت لە کاتی ئامادەکارییەکان لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە پشتی تووشی پێکان بوو و بەم هۆیەوە لەو کاتەوە لە یانەکەشی دابڕاوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە بارسێلۆنا بڵاویکردەوە، یەکێک لە بژاردەکانی پزیشکەکان بۆ تێر شتیگن بۆ رزگاربوون لە پێکانەکەی نەشتەرگەریە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتە گۆڵپارێزەکەی بارسێلۆنا داوای لە پزیشکی یانەکەی کردووە، کاتی زیاتری پێبدەن، بۆ ئەوەی زیاتر بیر لەم بابەتە بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button